گەورەترین مەترسی رووبەرووی جیلی نوێ دەبێتەوە

27/02/2018 هەمەڕەنگ
لێكۆڵینەوەیەكی بەریتانی ئاشكرای دەكات جیلی نوێ لە رووی شێوەوە قەڵەوتر دەبن و كێشیان زیاتر دەبێت.
بەپێی لێكۆڵینەوەكە كە لە سەنتەرێكی توێژینەوەی شێرپەنجە ئەنجامدرا لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، سێ لەسەر چواری ئەو جیلەی لە ساڵی 2000 لەدایكبوون، لە تەمەنی 40 ساڵیدا بە دەست كێشەی زیادی جەستەو قەڵەوی دەناڵێنن.
ئەلیكسۆن كۆكس توێژەر لە سەنتەری ناوبراو رایدەگەیەنێت:"لە وڵاتی بەریتانیا كێشی زیادە، دووەم هۆكاری توشبوونە بە نەخۆشی شێرپەنجە لە دوای جگەرە كێشان، بەڵام زۆرینەی خەڵكی هیچ شتێك دەربارەی ئەو مەترسییە نازانن و ئەگەر بەو پەیوەندییەیان بزانیایە ئەوا هەموو جیلەكان خۆیان دەپاراست.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group