نه‌وا-سه‌عید عه‌بدوڵڵا-هه‌ولێر
له‌باره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن و ئاستی جێبه‌جێكردنی یاسای ده‌ستكه‌وتنی مافی زانیاری، تۆڕی تارگێت بۆ شه‌فافیه‌ت و سه‌روه‌ری یاسا له سێیه‌مین راپۆرتی خۆیدا له‌چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی به‌هێزكردنی لێپرسینه‌وه و ده‌سه‌ڵاتی یاسا له‌هه‌رێمی كوردستاندا، بۆچوونی توێژه‌ران و ژماره‌یه‌ك دامه‌زراوه‌ی سه‌باره‌ت به‌یاساكه وه‌رگرتوه.
فه‌رمان ره‌شاد سه‌رپه‌رشتیاری تۆڕی تارگێت بۆ شه‌فافیه‌ت و سه‌روه‌ری یاسا له پرێس كۆنفرانسێكدا ناوه‌ڕۆكی راپۆرته‌كه‌ی خسته‌ڕو و رایگه‌یاند، له‌به‌شی یه‌كه‌می راپۆرته‌كه‌دا هه‌ندێك پرسیار ئاراسته‌ی ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت و ده‌سته و ده‌زگای حكومه‌ت كران و به‌پێی وه‌ڵامه‌كان زۆربه‌ی دامه‌زراوه‌كان یاساكه زۆر به‌باش و گونجاو ده‌زانن، به‌ڵام پابه‌ندییان به‌گوێره‌ی یاساكه نییه. له به‌شێك له دامه‌زراوه و وه‌زاره‌ته‌كاندا گرنگی به‌داواكاری پێدانی زانیاری نادرێت، بۆیه بڵاوكردنه‌وه‌ی رێنمایی یاساكه زۆر گرنگه، چونكه تائێستا ته‌نها وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده و بازرگانی و پیشه‌سازی كڵێشه‌ی تایبه‌ت به‌پێدانی زانیاری‌یان هه‌یه.
وتیشی "له‌به‌شی دووه‌می راپۆرته‌كه‌دا، له‌ڕێگه‌ی 100 فۆڕمه‌وه بۆچوونی توێژه‌ران وه‌رگیراوه له‌باره‌ی پێدانی زانیاری، به‌رزترین رێژه كه هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی ماسته‌رن، په‌یوه‌ندی به ئاماده‌كاری ئه‌و توێژه‌وه هه‌یه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی زانستی، به‌زرترین رێژه‌ی به‌شداربوانیش ئه‌وانه‌ن، كه له ناوه‌ندی ئه‌كادیمی و زانكۆیی و سه‌نته‌ر و یه‌كه زانستیه‌كانی زانكۆكانه‌وه كارده‌كه‌ن".
له‌باره‌ی پرسیاره‌كانیش ئه‌وه‌ی خسته‌ڕو، سه‌باره‌ت به‌هه‌بوونی زانیاری له‌سه‌ر یاسای مافی ده‌ستكه‌وتنی زانیاری له %39.1 ده‌ڵێن زانیاریمان هه‌یه و له %39.1 ده‌ڵێن تاڕاده‌یه‌ك و له %21.8 ده‌ڵێن نه‌خێر زانیاریمان نییه، له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه پشتت به‌چی به‌ستوه به‌ده‌ستكه‌وتنی زانیاری له %55.8پشتی به‌ستوه به‌په‌یوه‌ندی كه‌سی و تایبه‌ت، له %25.6 پشتی به‌نوسراوی فه‌رمی، له %7 پشتی به یاساكه به‌ستوه و ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش به‌ڕێگای تر، هه‌روه‌ها نزیكه‌ی له 70%ی توێژه‌ران ده‌ڵێن نزیكه‌ی سێ جار سه‌ردانی شوێنه‌كه‌یان كردوه بۆ ده‌ستكه‌وتنی زانیاری، نزیكه‌ی له 17% ده‌ڵێن له 4 بۆ 7 جار سه‌ردانیان كردوه، له 13%ه‌ش له هه‌شت جار زیاتر سه‌ردانیان ئه‌نجامداوه.
توێژه‌ران له راپرسیه‌كه‌دا له 47.7%یان ده‌ڵێن دامه‌زراوه‌كان به‌شێوه‌ی مامناوه‌ند هاوكارن، له 30.2% ده‌ڵێن خراپ، ته‌نها له 10.5%یان ده‌ڵێن هاوكاری و پێدانی زانیاری دامه‌زراوه‌كان باش بووه، له 56.5%ی توێژه‌رانیش ده‌ڵێن جیاوازی له فه‌رمانگه‌یه‌ك بۆ فه‌رمانگه‌یه‌كی تر هه‌یه له پێدانی زانیاری.
سه‌باره‌ت به‌پاساوه‌كانی پێنه‌دانی زانیاریش له‌وه‌ڵامدا هۆكاره‌كه‌ی له 54.7%ی توێژه‌ران پێیانوایه هۆكاره‌كه‌ی ناشاره‌زاییه به‌رانبه‌ر یاسای مافی ده‌ستكه‌وتنی زانیاری، له 29% پێیانوایه له‌به‌ر هه‌ستیاری زانیارییه و زیاتر له 16% ده‌ڵێن هۆكاره‌كه‌ی به‌رده‌ستنه‌بوونی زانیاریه، زیاتر له 47%ی توێژه‌رانیش رایده‌گه‌یه‌نن، كه له‌ڕێگه‌ی چاوپێكه‌وتنی راسته‌وخۆوه هه‌وڵی به‌ده‌ستخستنی زانیاری ده‌ده‌ن، چونكه له 48.8%ی توێژه‌ران ده‌ڵێن بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاریه‌كان تاراده‌یه‌ك سودبه‌خشن له وێب سایته‌كانیان، زیاتر له 24% پێیانوایه نه‌خێر سودبه‌خش نین و زیاتر له 26% ده‌ڵێن به‌ڵێ سودبه‌خشن.
فه‌رمان ره‌شاد سه‌رپه‌رشتیاری تۆڕی تارگێت بۆ شه‌فافیه‌ت و سه‌روه‌ری یاسا راشیگه‌یاند، له 41.4%ی توێژه‌ران ده‌ڵێن دامه‌زراوه‌كان ئاسانكاری ناكه‌ن له‌پێدانی زانیاری، له 52.9% پێیانوایه تاڕاده‌یه‌ك ئاسانكاری ده‌كرێت، له 50.6%یش پێیانوایه دامه‌زراوه‌كان كه‌م پابه‌ندبوون له پێدانی زانیاری، هه‌روه‌ك له 90.7%ی توێژه‌ران له‌گه‌ڵ سكاڵا تۆماركردن نین له‌كاتی پێنه‌دانی زانیاری، به‌هۆی به‌ئه‌نجام نه‌گه‌یشتنی سكاڵاكه‌وه.