نه‌وا
به‌هۆى ئه‌وه‌ى ژنێكى سعودیی منداڵه ساواكه‌ى له فڕۆكه‌خانه بیرده‌چێت، ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ى گه‌شتى پێده‌كرد دواى چه‌ند خوله‌كێك به‌ناچارى گه‌ڕایه‌وه.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى سعودیه بڵاویانكردوه‌ته‌وه، ژنێكى گه‌شتیارى سعودى دواى ئه‌وه‌ى گه‌شت ده‌كات، به‌ڵام پاش چه‌ند خوله‌كێك له فڕینی فڕۆكه‌كه‌ى، گه‌شتیاران توشى سه‌رسوڕمان ده‌كات، چونكه منداڵه‌كه‌ى له فڕۆكه‌خانه‌ى شا عه‌بدولعه‌زیز له شارى جه‌دده بیرچوه و سوارى فڕۆكه‌كه‌شى بوه.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ باسیان له‌وه‌شكردوه، دواى چه‌ند خوله‌كێك له به‌رزبونه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه، به‌ناچارى گه‌ڕاوه‌ته‌وه فڕۆكه‌خانه و فڕۆكه‌وانه‌كه‌ش بورجه‌كانى چاودێرى ئاگاداركردوه‌ته‌وه، كه به‌هۆی له‌بیرچونی منداڵێكی ساوا له‌لایه‌ن دایكه‌كه‌یه‌وه، بۆیه به ناچاری ده‌گه‌ڕێته‌وه.