ترەمپ: چیمان پێبكرێت بۆ بەرگری لە ئیسرائیل دەیكەین

25/03/2019 جیهان

 

سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت: هەرچییان پێ بكرێت بۆ بەرگری كردن لە ئیسرائیل دەیكەن، تەلەئڤیڤیش جەخت لەبەرپەرچدانەوە هەر هێرشێكی بزوتنەوەی حەماس دەكاتەوە.
لەمیانی كۆبونەوەی لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، كە واژوی لەسەر ناساندنی بەرزاییەكانی جۆلان لە سوریا وەك خاكی ئیسرائیل كردوە، جەختیشی كردەوە هەرچیی پێ بكرێت بۆ بەرگریكردن لە ئیسرائیل دەیكات.
هاوكات سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دوپاتیكردەوە كە لە هێرشە موشەكییەكانی سەر خاكی وڵاتەكەیان لەلایەن بزوتنەوەی حەماس، خۆشنابن و ئەوەی پێیان بكرێت بۆ بەرگریكردن لە هاوڵاتیانی ئیسرائیل درێغی ناكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group