لەشكر حەمید، سەرۆكی لیژنەی تەندروستی و خۆراك لە بەشی پشكنین و بەدواداچونی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، ئەو كەسانەی خواردن پێشكەشدەكەن نابێت پارە بەكاربهێنن، چونكە پارە ڤایرۆس دەگوازێتەوە.
لەشكر حەمید لەبارەی بەكارهێنانی پارەوە لەلایەن ئەو كەسانەی خواردن پێشكەشدەكەن نوسیویەتی،"پارە بەهۆی ئەوەی بەشێوەیەكی بەربڵاو بەكاردێت چەندەها دەستی بەردەكەوێت، بە جۆرێك لە جۆرەكان دەبێتەهۆی پیسبوونی پارەكە و هەڵگرتنی میكرۆب و بەكتریا، ئەمەش ئەگەری چەندەها نەخۆشی هەیە".
ئەو ئەندازیارەی خۆراك دەشڵێت،" لە توێژینەوەیەكی جیهانی دا (100) دراوی كاغەز وەرگیراوە، لە شەقامەكان و خواردنگەكان و ڕیستۆرانتەكان و هۆتێلەكان و كافتریاكاندا مامەڵەی پێوەكراوە، لە ئەنجامدا دەركەوتووە هەڵگری بەكتریای هەوایی و بەكتریای كۆڵۆن چەندین بەكتریای ترن كە هۆكاری نەخۆشین.
لەشكر حەمید راشیگەیاندووە، دەركەوتوە ئەگەری زۆرە میكرۆب لە ڕێگەی دەستەوە بچێتە خۆراكەوە پاشان دەگوێزرێتەوە بۆ ناو لەشی مرۆڤ، لە ئەنجامی توێژینەوەكەدا دەركەوتوە هەمو دراوەكان پیس بون بە مایكرۆبەكان كە هۆكارن بۆ نەخۆشی گرانەتا و پیسبونی خۆراك، بۆیە ئەوكەسەی پارە وەردەگرێت نابێت خۆراك ئامادەو پێشكەش بكات، چونكە پێچەوانەی یاسای سەلامەتی خۆراكە".