عیراق سیستمی "S-400"ی روسی دەكڕێت

15/05/2019 عێراق
سیستمی ئێس 400ی رووسی

نەوا
حەیدەر مەنسوڕ هادی باڵیۆزی عیراق لە روسیا ئاشكرایكرد، وڵاتەكەی بڕیاریداوە سیستمی بەرگریی موشەكی "S-400"ی روسی بكڕێت.
حەیدەر مەنسور لە پرێس كۆنفرانسێكدا لە موسكۆی پایتەختی روسیا وتی "حكومەتی عیراقی بڕیاری خۆی داوە و دەیەوێت سیستمی بەرگریی موشەكی S-400ی روسی بكڕێت".
ئاماژەی بەوەشدا، تائێستا نەخشەڕێگەیەك بۆ دیاریكردنی كات و هەنگاوەكانی كڕینی ئەو سیستمە دانەنراوە و هەنگاو نەنراوە، بەڵام بڕیارەكە دراوە.
پێش چەند رۆژێكیش حاكم زاملی ئەندامی پەرلەمانی عیراق ئاشكرایكردبو، هەردوو حكومەتی عیراق و روسیا لەگفتوگۆدان بۆ كڕینی سیستمی بەرگریی موشەكی S-400ی روسی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group