نه‌وا
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ئه‌و هه‌واڵ و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كاته‌وه، كه ده‌وترێت توشی لێپێچینه‌وه‌ی حزبی یا حكومی بوبێت له‌سه‌ر لێدوانێكی پێشووی كه وتبوی "گوێ ناگرم له فه‌رمانه‌كانی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم له پشكی گۆڕان".
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70ی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، كه له‌سه‌ر ئه‌و لێدوانه‌ی هیچ لێپرسینه‌وه یا نیگه‌رانی و كاردانه‌وه‌ی نێگه‌تیڤ له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی-یه‌وه نه‌بوه، ته‌نانه‌ت نه‌ك كاردانه‌وه، به‌ڵكو هیچ بۆچونێكی جیاوازیان نه‌بوه. ده‌شڵێت "به‌هیچ جۆرێك له‌لایه‌ن هیچ لایه‌نێكی حوكمی و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه هیچ ره‌خنه یان گلله‌ییه‌كیان لینه‌كردوم".
ده‌رباره‌ی نیگه‌رانیه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌وباره‌یه‌وه؟ شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا وتویه‌تی "ره‌نگه وه‌ك گۆڕان هه‌ندێك قسه له‌ملاولا كرابێت، به‌س به‌ڕه‌سمی نا، به‌ڵام ره‌نگه به شه‌خسی قسه‌یان كردبێت، ره‌نگه كادیرێك یان كه‌سێكیان قسه‌یان كردبێت ئه‌ویش به‌لای منه‌وه شتێكی ئاسایی بووه، ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش قسه‌ی كرد ده‌بێت چاوه‌ڕێی ئه‌وه بكات وه‌ڵام و كاردانه‌وه ده‌بێت به‌رامبه‌ری".