سلێمانی..هێزەكانی بنكەی پۆلیسی راپەڕین 22 تۆمەتبار دەستگیردەكەن

12/06/2019

نەوا
بەتۆمەتی‌ ئەنجامدانی‌ چەند تاوانێكی‌ جۆراوجۆر، كە بەشێكی زۆریان پەیوەندی بە زیادەڕۆیی سەر موڵك‌و ماڵی گشتییەوە هەیە، لەماوەی 10 رۆژی رابردودا هێزەكانی بنكەی پۆلیسی راپەڕین 22 تۆمەتباریان دەستگیركردوە.
راگەیاندن ‌و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، دوو تۆمەتبار بەهۆی تەقەكردن لە هاووڵاتیان دەستگیركراون و دەستیشگیراوەبەسەر چەكی بەكارهاتودا، هەروەها تۆمەتبارێكی دیكە بەهۆی چەكەوە دەستگیركراوە و دەستیشگیراوەبەسەر چەكەكەیدا، دوو تۆمەتباری دیكە بەپێی مادەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی تایبەت بەفێڵكردن لە هاووڵاتیان‌ دەستگیركراون و پارەو كەلوپەلیان لە سكاڵاكاران سەندوە، تۆمەتبارێكیش بەپێی مادەی 2ی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی دەستگیركراوە.
هەر بەپێی زانیارییەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، 10 تۆمەتبار بەهۆی زیادەڕۆیی كردنەسەر موڵك‌و ماڵی گشتی دەستگیركراون، شەش تۆمەتباری دیكەش بەپێی چەند ماددەیەكی تر لە یاسای سزادان دەستبەسەركراون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group