پەرلەمانتارێكی عیراق: هیچ سەرۆك وەزیرانێك توانای بەسەر گەندەڵیدا ناشكێتەوە

12/06/2019 عێراق

نەوا
محەمەد عگێلی ئەندامی پەرلەمانی عیراق لەسەر لیستی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، لە هەڵسەنگاندنی حكومەتدا دەردەكەوێت پێویستی بەپڕكردنەوەی كەموكوڕیەكانی هەیە لەپێشدا. پێشیوایە، هیچ سەرۆك وەزیرانێك نییە توانای بەسەر گەندەڵیدا بشكێتەوە.
عگێلی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی، هەڵسەنگاندنی حكومەت پێویستی بەوە هەیە كە كەموكوڕیەكانی پڕبكرێتەوە هەر لایەنێكیش داوای لەسەركارلابردنی عادل عەبدولمەهدی دەكات، هەڵەیە و بەرژەوەندی عیراقی ناوێت.
ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەشكردوە، كوتلەی سیاسی گەورە هەیە ئەجێندای هەیە و دەیەوێت بارودۆخی وڵات تووشی شەلەل بكات و نەگاتە قۆناغی سەقامگیری.
محەمەد عگێلی رونیشیكردوەتەوە، هیچ سەرۆك وەزیرانێك نییە توانای بەسەر گەندەڵیدا بشكێتەوە و بتوانێت شەڕی دژی گەندەڵی بكات، چونكە هێزی گەندەڵی لە عیراقدا بەهێزترە لە هێزی بەرەنگاربونەوەی.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group