لویس سوارێز لەسەر سوتاندنی پەناڵتیەكەی چیدەڵێت و نەیمار چێدەڵێت؟

پێش 2 هەفتە وەرزش

نەوا
شەوی رابردوو هەڵبژاردەی ئۆرگوای یەكێك لە پاڵێوراوەكانی بردنەوەی نازناوی كۆپا ئەمریكا لەسەر دەستی هەڵبژاردەی پیرۆ كرایە دەرەوە، دوای ئەوەی كاتی یاسایی یاریەكە بەبێ گۆڵ كۆتایهات پەنابرایە بەر لێدانی یەكلاكەرەوەی پەنالتی و سوارێز یەكەم پەناڵتی لەدەستداو بەوهۆیەشەوە هەڵبژاردەكەی دۆڕا، لەسەر ئەو پەناڵتیە و كرانە دەرەوەیان لە كۆپا ئەمریكا سوارێز وتی:
سوارێز: راستە ئێمە بەلێدانی پەنالتی دۆڕاین بەڵام دۆراندنێكی هاوسەنگ و عادیلانە نەبوو، ئێمە زۆر باش یاریمانكرد، هەلی زۆرمان بۆ هەڵكەوت 3 گۆڵیشمان بەهۆی ڤارەوە رەتكرایەوە.
سوارێز: ئەمە یەكەم جارمە لە دۆخێكی وادا دەژیم ساتێكی زۆر قورس و ناخۆش بەڵام دەبێت سەرمان بەرز رابگرین و بەردەوام بین.
سوارێز: من زۆر دڵتەنگ و نیگەرانم لەوەی ئەو پەناڵتیەم لەدەستدا هاورێكانم لەدوای یاریەكە زۆر پشتگیریانكردم و هەوڵیاندا ئارامم بكەنەوە ئەوەش كارێكی باشبوو بۆ ئەوەی بتوانم هەستمەوەو بەردەوامبم.
سوارێز: بیرمكردەوە كە لێدانی پەنالتیەكە بە بەهێزی جێبەجێبكەم لەگەڵ ئەوەی گۆڵچیەكەی پیرۆ بەباشی من دەناسێت بۆیە شوێنی تۆپەكەی زانی كە بۆ چ لایەك دەچێت.
سوارێز: دەكرا لە یاریەكە بمانبردایەتەوەو كار نەگەشتایە پەناڵتی بەڵام بەداخەوە ئەوە یاری تۆپی پێ یە.
هاوكات لەدوای یارییەكە، نێیمار داسیلڤای بەڕازیلی و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی لە هەژماری خۆی پەیامێكی ئاڕاستەی لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی و یاریزانی بەرشلۆنە كرد.
نێیمار لەپەیامەكەیدا نوسیویەتی: "هەستەوە، تۆ زۆر مەزنیت برا، من تۆم خۆشدەوێ هاوڕێ"
ئەم پەیامەی نێیمار وەك پشتگیرییەك بوو بۆ ئەو یاریزانە كە بەهۆی سوارێزەوە ئۆرۆگوای ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتیەكە كرد.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group