نەوا
یاریزانە بەرازیلیەکەی یانەی ریاڵ مەدرید کە وەرزی رابردوو بەھۆی خراپی ئاستیەوە رووبەروی رەخنەی زۆر بۆوەو بانگھێشتی ھەڵبژاردەكهی نەکرا بۆ کۆپا ئەمریکا باس له گهڕانهوهی كریستیانۆ رۆناڵدۆ دهكات.
مارسیلۆ له بارهی بهشداری پێكردنی له پێكهاتهی سهرهكی ههڵبژاردهی بهرازیل بەدڵنیاییەوە ھەوڵدەدەم کاری زیاتر دەکەم تا جارێکیتر بانگھێشتی ھەڵبژاردەی وڵاتەکەم بکرێمەوە ئەوە ئامانجی منە بۆ وەرزی داھاتوو. ئەگەر نهمهوێت یەکێک دیاری بکەم بۆ ئەوەی لە شوێنی من لە یاریبکات ئەوە دەبێت کاری زیاتر بکەم تا خۆم بگەرێمەوە.
لەبارەی زەنەدین زێدانی راهێنەری ریاڵ مەدریدەوە مارسیلۆ ئاماژەی بەوەكردووە، زێدان وەک براگەورەم وایە من زۆر لە زێدانەوە نزیکم تەنھا بە ھەواڵی گەرانەوەی زۆر خۆشحاڵ بووم.
راشیگەیاندووە، خۆشحاڵی من بۆ ئەوە نەبووە کە زێدان گەرایەوە منیش دەچمەوە پێکھاتەی سەرەکی تیپەکە بەڵکو خۆشحاڵی من بۆ ئەوەیە کە ئەو خۆشی زۆری بۆ ئێمە ھێنا ئەو کەسێکی ئارامە لە بردنەوەو دۆراندن ھیچ ناگۆرێت.
لەبارەی كریستیانۆی ئەستێرەی پێشوی ریاڵ و یاریزانی ئێستای یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی مارسیلۆ دەڵێت: "گەرانەوەی رۆناڵدۆ بۆ ریاڵ ؟ ئەوە تەنھا نوکتەیەکە، ئێمە زۆر پێکەوە قسە دەکەین بەڵام باسی گەرانەوە نەکراوە ئێمە کە قسە دەکەین تەنھا باسی تۆپی پێ ناکەین.