كریستیانۆ رۆناڵدۆى ئه‌ستێره‌ى پرتوگالى و یانه‌ى یۆڤانتۆسى ئیتاڵى نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ى لیۆنێل مێسى ئه‌ستێرى ئه‌رجه‌نتینى و یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانى ده‌كات و ده‌ڵێت، ده‌بێت بڕوات به خه‌ونه‌كان هه‌بێت و هه‌رگیز خۆت مه‌ده به‌ده‌سته‌وه.
دواى ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رجه‌نتین له‌جامى كوبا ئه‌مریكا له‌سه‌ر ده‌ستى به‌ڕازیل كرایه‌وه ده‌ره‌وه كریستیانۆ نامه‌یه‌كى ئاراسته‌ى مێسى كردووه‌و تێیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، پێویسته بڕوات به خه‌ونه‌كان هه‌بێت چونكه هیچ شتێك مه‌حاڵ نییه.
له‌نامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه، هه‌رگیز ناچار نیت خۆت بده‌یت به‌ده‌سته‌وه و نابێت خۆتان به‌ده‌سته‌وه بده‌ن، پێویسته هه‌میشه‌و به‌رده‌وام هه‌وڵ بده‌یت.
رۆناڵدۆ و مێسى به دوو ئه‌ستێره‌ى ركابه‌رى سه‌رسه‌ختى یه‌كتر ده‌ناسرێن و باشترین دوو یاریزانى جیهانن، پێشتریش له‌خولى ئیسپانى ماوه‌ى 9 ساڵ ركابه‌ریان كرد له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى نازناوه تاكه كه‌سى و نازناو بۆ یانه‌كانیان.