جوڵەكان بۆ بانگهێشتكردنی عادل عەبدولمەهدی بۆ پەرلەمان دەستیپێكرد

10/07/2019 عێراق
عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران

نەوا
محەمەد خالیدی سەرۆكی فراكسیۆنی "بیارق الخیر" ئاشكرایكرد، جوڵەكان لەناو پەرلەمانی عیراق بۆ بانگهێشتكردنی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران دەستیانپێكردوە و نیازی لەسەركار لابردنیشی لەئارادایە.
خالیدی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی "جوڵەكانی ناو پەرلەمانی عیراق بۆ بانگهێشتكردنی عادل عەبدولمەهدی دەستیپێكردوە".
وتیشی "هەندێك فراكسیۆنی سیاسی نیازی ئەوەیان هەیە لێپرسینەوەی لەگەڵدا بكەن، هەندێكی دیكە نیازی ئەوەیان هەیە لەسەركارلایببەن و هەندێكیش لەئێستادا بەدوای شوێنگەرەوەدا دەگەڕێن بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group