نه‌وا
ئه‌لیسۆن بێكه‌ر گۆڵپارێزى هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل و یانه‌ى لیڤه‌رپوڵى ئینگلیزى سه‌ره‌ڕاى ئه‌و ئاسته‌به‌رزه‌ى له‌یاریگاكاندا پێشكه‌شى ده‌كات، خاوه‌نى به‌هره‌ى تره‌و ناتالیا بێكه‌رى هاوسه‌ری ده‌ڵێت "هاوسه‌ره‌كه‌م به‌هره‌كانى له ژوورى نوستنیش پیشان ده‌دات و پێش خه‌وتن گیتار ده‌ژه‌نێت و گۆرانى ده‌ڵێت".
ناتالیا ڤیدیۆیه‌كی له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئه‌لیسۆن به‌هره‌یه‌كى دیكه‌ی هه‌یه ئه‌وه‌ش له ژوورى نوستن و پێشخه‌وتن گیتار بۆ منداڵه‌كانیان ده‌ژه‌نێت و گۆرانی‌یان بۆ ده‌ڵێت تا شه‌وێكى ئارامیان هه‌بێت.
له‌گرته ڤیدیۆیه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌لیسۆن به زمانى پورتوگالى گۆرانى بۆ هیلیناى كچى و كوڕه تازه له‌دایكبوه‌كه‌یان ده‌ڵێت و ده‌نگێكى هێمنی هه‌یه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و كاره‌شی، ئه‌لیسۆن له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا چالاكه و به‌رده‌وام وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆیى خۆى و خێزانه‌كه‌ى بۆ هه‌وادارانى بڵاوده‌كاته‌وه.
ئه‌لیسۆن بێكه‌ر له ماوه‌ی رابردودا ئاستێكى به‌رزى پێشكه‌شكرد به‌تایبه‌تى ساڵى 2019، كه توانى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى "لیڤه‌رپوڵ" خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا به‌ده‌ستبهێنێت و كێبڕكێیه‌كى سه‌ختیش له‌سه‌ر خولى ئینگلیزى بكات، هه‌روه‌ها له‌چه‌ند رۆژى پێشودا توانى له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل جامى كۆپا ئه‌مریكا به‌رزبكاته‌وه.