نه‌وا
ئه‌نتوان گریزمانى فه‌ره‌نسى دواى ئه‌وه‌ى رووى له‌یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانى كرد ئاماژه‌ى به‌وه‌دا هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات و پابه‌ند ده‌بێت به به‌رگریكردن له درێسى بلاوگرانه.
گریزمان له‌گرته‌یه‌كى ڤیدیۆیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، له منداڵیه‌وه باوكی فێرى كردوه، كه شه‌مه‌ندۆفێره‌كان ته‌نها یه‌كجار تێناپه‌ڕن و ئێستا كاتى ئه‌وه‌یه چاره‌نوسێكى نوێ قبوڵ بكات.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، له‌كۆتاییدا رێگه‌كه‌یان یه‌كده‌گرێته‌وه و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات و پابه‌ند ده‌بێت به به‌رگریكردن له درێسى به‌رشه‌لۆنه "ئه‌مه كاتى ئێمه‌یه و رێگه‌مانه".
رۆژى هه‌ینى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانى له‌باره‌گاى یه‌كێتیى تۆپى پێى ئیسپانیا 120 ملیۆن یورۆى وه‌ك مه‌رجى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بۆنده‌كه‌ى گریزمان له‌گه‌ڵ یانه‌ى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید راده‌ستكرد، به‌وه‌ش ئه‌و یاریزانه فه‌ره‌نسییه له‌نێوان گرانترین 10 یاریزانى مێژوودا، له ریزبه‌ندى 5ه‌مدا دێت.