دۆناڵد ترامپ: پێشكەوتنی باش لەگەڵ ئێران رویداوە

16/07/2019 جیهان
دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا

نەوا
دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا لەكۆبونەوەیەكی لەگەڵ كابینەكەی حكومەتەكەیدا لەكۆشكی سپی رایگەیاند، پێشكەوتنی باش لەگەڵ ئێران رویداوە و نایانەوێت رژێمی ئێران بگۆڕن.
ترامپ ئاماژەی رونی بەچۆنیەتی پێشكەوتنەكەیان لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران نەكردوە، بەڵام لەكۆبونەوەكەدا مایك پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە رایگەیاندوە، ئێران ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆ لەبارەی پرۆگرامە ئەتۆمییەكەیەوە.
لەوبارەیەوە ترامپ رایگەیاندوە، بەهیچ جۆرێك نایانەوێت رژێمی ئێستای ئێران بگۆڕن، بەڵام نابێت ئێران خاوەنی چەكی ئەتۆمی بێت.
هەروەك ترامپ داوای لە ئێران كرد كە لە یەمەن بچێتە دەرەوە، وەك ئاماژەیەك بۆ پاڵپشتیكردنی بۆ حوسییەكان كە گرووپێكی شیعەن و لەو وڵاتە دەسەڵاتیان گرتووەتە دەست و هەڕەشە بۆ سەر سعودیە و جموجۆڵی دەریاوانی لە دەریای عەرەبی و دەریای سوور دروست دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group