نەوا
پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، دوای تۆماركردنی سكاڵای یاسایی لەلایەن ژنێكەوە لە بەرانبەر ئەوەی بڕێك ئاڵتونی لێدزرابو، بەشی پۆلیسی دەربەندیخان لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و دەركەوت هاوسەری ژنەكە دزیویەتی.
راگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، رۆژی 18-7-2019 پاش تۆماركردنی سكاڵاكە، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی دەربەندیخان لێكۆڵینەوەیان دەستپێكرد و دوای ئەنجامدانی كەشف و هێڵكاریی بۆ شوێنی روداوەكە، لەلێكۆڵینەوەكاندا دەركەوت ئەو بڕە ئاڵتونە لەلایەن هاوسەری ژنەكەوە دزراوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی دەربەندیخان توانییان هەمان شەوی ئەنجامدانی تاوانەكە تۆمەتبارەكە دەستگیربكەن و لەبەردەم دادوەردا دانی بەتاوانەكەیدا نا، لەئێستاشدا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 444 لەیاسای سزادانی عیراقی بەندەو لەلایەن بەشی پۆلیسی دەربەندیخانەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ روداوكە كراوەتەوە.