"دەبێت پێدانی ئاو زیاتر بكرێت ئینجا پێوەری ئاو دابنرێت"

21/07/2019

نەوا-لاڤە كوردە 
سەرۆكی لیژنەی خزمەتگوزاری لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رەخنە لەدانانی پێوەری ئاوی ماڵان دەگرێت لەئێستادا و دەڵێت "دەبێت كاتژمێری پێدانی ئاو زیاد بكرێت".
محەمەد رەسوڵ سەرۆكی لیژنەی خزمەتگوزاری لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەمیانی بەشداریكردنی بەرنامەی "شەقام"ی رادیۆ نەوا وتی: "كاتێك پێوەری ئاو دادەنرێت، كە 24 كاتژمێر یاخود 12 كاتژمێر ئاو بدرێت بە هاووڵاتیان نەك كاتژمێر و نیوێك ئاو بدرێت و پێوەریشی بۆ دابنرێت، ئەو سیستمی پێوەرە لەئێستادا سەركەوتو نابێت تا كاتژمێری پێدانی ئاو زیاتر نەكرێت".
وتیشی "نابێت لە بەسیستمكردنی وڵات بترسین، لەساڵانی رابردودا لەهەموو عیراق پێوەری ئاو بەكارهاتوەو ئێستا لە توركیا و ئێران و سوریاش بەو گرژی و ئاڵۆزییەوە پێوەر بەكاردێت، لێرەش ئەگەر پێدانی ئاو زیادبكرێت ئەوا دانانی پێوەر ئاسایی دەبێت".

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group