نه‌وا
دواى چه‌ند رۆژێك له كڕینى ماڵكۆمى به‌ڕازیلى له به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانى، یانه‌ى زینیت سان پترسبێرگى روسى ئه‌گه‌رى فرۆشتنه‌وه‌ى ئه‌و ئه‌ستێره به‌ڕازیلیه‌ى خستوه‌ته نێو پلانه‌كانیه‌وه.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى روسى بڵاویانكردوه‌ته‌وه، ماڵكۆم له‌یه‌كه‌م یارى یانه‌كه‌ى به‌شدارى كردوه، به‌ڵام هانده‌رانى یانه‌كه ناڕازى بوون له كڕینى ئه‌و یاریزانه به‌هۆى ئه‌وه‌ى ره‌شپێسته و لافیته‌یه‌كیان هه‌ڵواسیوه و لێیان نوسیوه "سوپاس بۆ ئیداره‌ى یانه‌كه بۆ وه‌فاى به‌رامبه‌ر كلتورى یانه‌كه".
به‌پێى سه‌رچاوه‌كان، لافیته‌كه تانه بووه له ئیداره‌ى زینیت و مه‌به‌ست له كلتورى یانه‌كه ئه‌وه‌یه، كه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانى ره‌شپێست نه‌كرێت، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ى لافیته‌كه‌یان به‌رزكردوه‌ته‌وه سورن له‌سه‌رئه‌وه‌ى ئه‌وان ره‌گه‌زپه‌رست نین.
رونیشكراوه‌ته‌وه، ئیداره‌ى یانه روسییه‌كه بیرله‌وه‌ده‌كاته‌وه ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ى له‌گواستنه‌وه‌كانى هاوینه‌ى داهاتودا بفرۆشێته‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هانده‌رانى یانه‌كه به‌ره‌و باشبون نه‌چو، چونكه هانده‌ران یاریزانه‌كه‌یان ناوێت.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ رونیشیانكردوه‌ته‌وه ئه‌و یاریزانه به‌ڕازیلییه له یاریگادا روبه‌ڕوى هوتافى ره‌گه‌زپه‌رستى بوه‌ته‌وه.
ماڵكۆم به‌رانبه‌ر 40 ملیۆن یورۆ و 5 ملیۆن یورۆى پاداشت له به‌رانبه‌ر به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجام، له به‌رشه‌لۆنه‌وه رویكرده یانه‌ى سان پترسبێرگى روسى.