نه‌وا
جوێل سه‌عاده ئه‌و كچه كه‌مانچه ژه‌نه لوبنانیه‌ى له ئاهه‌نگى كردنه‌وه‌ى پاڵه‌وانێتى خۆرئاواى ئاسیا له‌شارى كه‌ربه‌لا به‌هۆى نه‌پۆشینى حیجاب هه‌راى نایه‌وه ده‌ڵێت، یاسا و كلتورى ئه‌و شاره‌ى نه‌زانیوه و كه‌سیش پێى نه‌وتوه، زۆر ئاسایی بوه به‌لایه‌وه عه‌با و له‌چك بپۆشێت.
جوێل سه‌عاده به‌كه‌ناڵى "العربیه"ى وتووه، هه‌رگیز دودڵ نه‌بوو له‌به‌شداریكردن له‌ئاهه‌نگى كردنه‌وه‌ى پاڵه‌وانێتیه‌كه له‌شارى كه‌ربه‌لاى عیراق كاتێك بانگهێشتیان كردووه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، یاسا‌و كلتورى كه‌ربه‌لاى نه‌زانیوه‌و نه‌یبیستووه ژن نابێت به‌بێ عه‌با و له‌چك بێته ده‌ره‌وه، ئه‌گه‌ر بیزانیایه ئه‌وا هیچ كێشه‌یه‌كى نه‌بوو له له‌به‌ركردنى، كاتێك ئاهه‌نگه‌كه كۆتایى هاتووه له‌یاریگا ده‌رچووه‌و كه‌سیش هیچى پێ نه‌وتووه‌و نه‌ره‌خنه‌ى لێگیراوه‌و نه‌تێبینى دراوه‌تێ، هه‌موو لایه‌ك چه‌پڵه‌یان بۆ لێداوه‌و هانده‌ران كاردانه‌وه‌یان هه‌بووه له‌گه‌ڵ كاره‌كه‌ى و دواتر چووه‌ته‌وه بۆ هۆتێل و نه‌یزانیوه كه ئه‌و هه‌ڵایه دروست بووه.
جوێل روونیشیكردووه‌ته‌وه، رۆژى دواى ئه‌وه له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بینیویه‌تى چى روویداوه‌و چووه له‌چك و عه‌باى كڕیوه‌و به‌و شێوه‌یه چووه بۆ فڕۆكه‌خانه، ئه‌و له‌خێزانێكى پارێزگار‌و روو له‌خوایه و به‌زاندنى هێڵه سوره‌كان له‌لایه‌ن رێگه‌پێنه‌دراوه، مه‌به‌ستى نه‌بووه هه‌ستى كه‌س بڕوشێنێت و ویستوویه‌تى به‌هونه‌ر خۆشى له‌ناو خه‌ڵكدا بڵاوبكاته‌وه.
جوێل سه‌عاده كچه كه‌مانچه ژه‌نى لوبنانى له‌ئاهه‌نگى كردنه‌وه‌ى پاڵه‌وانێتى خۆرئاواى ئاسیا له‌شارى كه‌ربه‌لا به عه‌زفكردنى سرودى نیشتمانى عیراق به‌شدارى كردوو جلێكى ئاسایى مۆدێرنى له‌به‌ردابوو به‌بێ پۆشینى حیجاب و ئه‌وه‌ش له‌ناو چینى هاوڵاتیان و سیاسیه‌كانى عیراقدا هه‌راى نایه‌وه، چونكه به‌پێى یاساكانى ئه‌و شاره پۆشینى ئه‌و جۆره جله له‌شوێنى گشتیدا تاوانه.