دایكێك دووانەیەكی لەماوەی 11 هەفتەدا دەبێت

18/08/2019 هەمەڕەنگ

نەوا
دایكێك خاوەن دوو منداڵدان، دووانەیەكی دەبێت، كە ماوەی 11 هەفتە لەنێوانیاندا بوە و ئەوەش دیاردەیەكی دەگمەنەوە و لەنێو 50 ملیۆن حاڵەتدا تەنها یەكجار رودەدات.

 رۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی بڵاویكردوەتەوە، لیلیا كۆنۆڤالۆڤای تەمەن 29 ساڵی خەڵكی كازاخستان بە دوو قۆناغ دووانەیەكی بوە، كە 11 هەفتە لەنێوانیاندا بوە.
بەگوێرەی هەواڵەكە، منداڵی یەكەم لە 24ی ئایاری ئەمساڵ لەدایكبوە و كچ بوە، دووەمیشیان كوڕ بوە و لە 9ی ئەم مانگەدا لەدایكبوە.
بەگوێرەی وەزارەتی تەندروستی كازاخستان، ئەگەری منداڵبونی لەو جۆرە زۆر دەگمەنە و دەشێت لە 50 ملیۆن حاڵەتدا یەكجار روبدات، لیلیاش یەكەم حاڵەتە لە كازاخستاندا.


لیلیا خاوەنی دوو منداڵدانە و هەر منداڵێكیان لە منداڵدانێكدا بوە. لەوبارەیەشەوە دەڵێت "توشی شۆك بوم، كە زانیم ئەو حاڵەتە دەگمەنەم هەیە". وتیشی "كچێكی تەمەن 7 ساڵانم هەیە، زۆر خەمی ژیانی هەردوو منداڵەكەم بوو، بەتایبەت كە پێش وادەی خۆیان لەدایكبون. لەگەڵ ئەوەشدا پزیشكەكان نایاب بون و ئەوەی كردیان موعجیزە بوو. سەلماندیان كەسانی پیشەگەری راستەقینەن".


لە كۆتاییەكانی مانگی 12ی ساڵی 2018دا دایكێكی بەریتانی چوە مێژووی وڵاتەكەوە كە ئەویش دووانەیەكی لەماوەی 12 رۆژدا بوو، بەوەش بوە خاوەنی ریكۆردی تایبەت بەو حاڵەتە، كە پێشتر روینەداوە دووانەیەك لەو وڵاتەدا 12 رۆژیان لەنێواندا بێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group