یەكەم دانیشتنی دادگاییكردنی عومەر بەشیر بەڕێوەچوو

19/08/2019 جیهان

نەوا
دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە 4 مانگ بەسەر لەكارلادانی، عومەر حەسەن بەشیر سەرۆكی پێشووی سودان بۆ لێكۆڵینەوە لەو تۆمەتانەی لە بارەی تێوەگلانیەوە لە گەندەڵی ئاراستەی كراون، برایە بەردەم دادگا.
بەشیر مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ لە لایەن داواكاری گشتیەوە چەند تۆمەتێكی گەندەڵی لەوانە كۆكردنەوەی سامان لە رێگەی نایاسایی،دەستبەسەرداگرتنی سامانی گشتی و وەرگرتنی دیاری بە شێوەی نایاسایی رووبەڕوو كرابوەوە.
دوای دووجار لە دواخستنی دانیشتنەكە رۆژی دووشەممە سەرۆكی لەكارلادراوی سودان لە رێوشوێنێكی ئەمنی تونددا برایە بەردەم دادگا.
عومەر بەشیر كە پاش 30 ساڵ دەسەڵاتداری لە 11 ی نیسانی ئەمساڵدا كودەتای بەسەرداكرا و دورخرایەوە، تۆمەتباریشە بە دەركردنی فەرمانی كوشتنی خۆپیشاندەران و پێش چەند ساڵێكیش لە لایەن دادگای باڵای لاهایەوە بە تۆمەتی بەشداربوون لە تاوانی جەنگ و تاوانی دژە مرۆڤایەتی و كۆمەڵكوژی لە دارفور فەرمانی گرتنی بۆ دەرچووبوو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group