بریاری کۆتایی لەسەر نەیمار درا

19/08/2019 وەرزش

نەوا

رادیۆی کەتەلۆنیا ئاشکرایکرد کە رۆژی دووشەممە، ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە بە سەرۆکایەتی بارتۆمیۆ لە سەعات 1 تا سەعات 3لەکۆبونەوەدا بوون و قسەیان لەسەر گواستنەوەی نەیمار کرد.
رادیۆکە ئەوەی ئاشکراکردووە سەرجەم ئیدارەی یانەکە بەوە رازیبوون کە دوا بۆند بۆ کرینی نەیمار پێشکەش بە یانەی پاریس بکەن، ئەگەر پاریس بەو بۆندە رازیبوو ئەوا نەیمار دەگوازنەوە ئەگەریش پاریس سان جێرمان ئەو بۆندەشی رەتکردەوە ئەوا بەرشەلۆنە بەشێوەیەکی رەسمی لە کرینی نەیمار دەکشێتەوە.
تا ئێستا بۆندەکە ئاشکرا نەکراوە کە بەرشەلۆنە چەندی بۆ کرینی ئەو یاریزانە داناوە و ئامادەیە چ یاریزانێک بداتە یانەی پاریس

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group