سەماوە.. زڕدایكێك بە دڕندانەترین شێوە منداڵەكەی دەكوژێت

پێش 3 هەفتە عێراق

نەوا
پۆلیسی پارێزگای موسەننا ئاشكرایكرد، ژنێكیان دەستگیركردوە، كە لەشاری سەماوەی سەربە پارێزگاكە منداڵێكی بەئاوی گەرم سوتاندوە و كوشتویەتی.
فەرماندەیی پۆلیسی موسەننا لە راگەیەندراوێكدا هەندێك زانیاری لەبارەی تاوانەكەوە بڵاوكردوەتەوە و رایگەیاندوە، زانیاریان پێگەیشتوە، كە تەرمی منداڵێك لەناحیەی هیلالی سەربە شاری سەماوە دۆزراوەتەوە و دەستبەجێ هێزەكان گەیشتن و تەرمی منداڵێكی 6 ساڵانەیان گواستەوە بۆ پزیشكی دادوەری.
رونیشكراوەتەوە، دوای لێكۆڵینەوە دەركەوتوە منداڵەكە كوژراوەو روداوەكە تاوانەو ئاوی گەرم كراوە بە جەستەیدا. دوای لێكۆڵینەوەو پێكهێنانی تیمێكی كار، زڕدایكی منداڵەكە دانی نا بەوەدا ئەو كارەكەی كردوە و ئاوی گەرمی كردووە بەهەموو جەستەیدا و كوشتویەتی.
پۆلیسی موسەننا ئاشكراشیكردوە، تۆمەتبار دانیناوە بەوەدا، كە ماوەیەكە بیرۆكەی كوشتنی منداڵەكەی هەبووەو پێشتر پیلانەكەی داناوە، چونكە لەماوەڵەوە پێی بێزار بووە، دوای ئەوەی منداڵەكە چوەتە چێشتخانەكە بۆ لای و لە تەنیشتی وەستاوە ئاوە گەرمەكەی كردووە بەسەریدا دواتر دەستی خستوەتە سەر ملی و دەمی بۆئەوەی دڵنیابێت لەوەی مردووە، دواتریش زانیویەتی كەس نایبینێت، بەدەستێكی رایكێشاوەو بردوویەتی فڕێی داوە.
تەئكیدیش كراوەتەوە، زڕدایكەكە دەستگیركراوەو رادەستی لایەنی پەیوەندیدار و دادگا دەكرێت بۆئەوەی سزای شایستەی خۆی بدرێت.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group