بەرپرسێكی پارتی لە موسڵ: دۆخی شارەكە ناجێگیرەو حەشدی شەعبی دەسەڵاتی یەكەمە

10/09/2019 عێراق
سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە موسڵ

نەوا-كاروان مەحمود 
بەرپرسی راگەیاندنی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە موسڵ دەڵێت: "حەشدی شەعبی تائێستاش لەموسڵ دەسەڵاتی یەكەمەو ئەوەش بووەتە هۆكاری سەرەكی ناجێگری دۆخی ئەمنی شارەكەو لە هەندێك شوێنیش ئازاری لایەنگرانی پارتی و حزبە كوردستانییەكان دەدەن".
سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە موسڵ بە رادیۆ نەوای راگەیاند، تائێستاش حەشدی شەعبی لە موسڵ باڵادەستەو بەوهۆیەوە دۆخی شارەكە ناجێگرە، حەشدی شەعبی كاری سەربەخۆی دەكات و كارەكانیشیان بۆ بەرژوەندی هاووڵاتیان و پاراستنییان نییە بەڵكو بۆ بەرژوەندی شیعەكانە، لەلایەكی دیكەش هەوڵهەیە بۆ گێرانەوەی چەكدارانی داعش بۆ ناو موسڵ و ژمارەیەكیشیان گەڕاندووەتەوە.
باسی لەوەشكرد، هەرچەندە ئەندام و لایەنگرانی پارتی هاتوچۆی ئەو ناوچانە ناكەن كە حەشدی شەعبی لێیە بەڵام هەندێكجار ئازاری لایەنگرانی پارتی و لایەنە كوردیەكانی دیكەش دەدەن.
سەعید مەموزینی ئەوەشی وت: "دوای گەڕانەوەی سوپای عیراق هەوڵهەبوو دەستەڵات بدرێتەوە سوپاو حەشدی شەعبی بچنە دەرەوەی شارەكە بەڵام هەرچەندە لە رابردوو بە فشارێكی زۆر رێگەیان بەگەڕانەوەی سوپای عیراقدا لەئێستادا سوپا هیچ دەسەڵاتێكی نییەو دەسەڵاتی یەكەم لە موسڵ تەنها حەشدی شەعبییە".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group