نه‌وا
یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو له سلێمانی و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ده‌وروبه‌ری دابه‌شكردنی ئاو راده‌گیرێت.
له‌وباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی پارێزگای سلێمانی هاوڵاتیانی (شاری سلێمانی، چه‌مچه‌ماڵ، شۆڕش، ته‌كیه و حه‌وزی بازیان) ئاگادارده‌كاته‌وه، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر پێدانی ئاو راده‌گیرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی پارێزگای سلێمانی ئاشكراشیكردووه، هۆكاری راگرتنی دابه‌شكردنی ئاوه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گواستنه‌وه‌ی دوو تاوه‌ری كاره‌با له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی چاككردنی هێڵه‌كانی كاره‌باوه، داواش له‌هاوبه‌شه‌كانی ئاو ده‌كات به‌كارهێنانی ئاو كه‌مبكه‌نه‌وه تا گرفتی بێئاوی ڕوونه‌دات.