هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی كۆماری تونس كەوتە خولی دووەم

17/09/2019 جیهان

نەوا
بەپێی ئەنجامە فەرمییەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی تونس كە رۆژی یەكشەممە بەڕێوەچوو، كاندیدی سەربەخۆ قەیس سەعید بەڕێژەی لەسەدا 18.4ی دەنگەكان و میدیاكاری بەندكراو نەبیل قەرەوی بەڕێژەی لەسەدا 15.6ی دەنگەكان، سەركەوتن بۆ خولی دووەم.
كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی تونس ئاشكراشیكرد، عەبدولفەتاح مۆرۆ كاندیدی بزووتنەوەی نەهزە رێژەی لەسەدا 12.9، عەبدولكەریم زوبەیدی كاندیدی پارتی نیدای تونس كە وەزیری پێشووی بەرگرییەرێژەی لەسەدا 10.7 و یوسف شاهید سەرۆكوەزیران رێژەی سەدا 7.4ی دەنگەكانیان بەدەستهێناوە.
چاوەڕواندەكرێت ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكە تا 21ی تشرینی یەكەم بڵاوبكرێتەوەو وادەی هەڵبژاردنی خولی دووەمیش دوای راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی دیاریدەكرێـت.
رێژەی بەشدارییكردن لە هەڵبژاردنەكەدا لەناوخۆی تونس لەسەدا 45.02 و لەدەرەوەی ئەو وڵاتەش لەسەدا 19.7 بووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group