عادل عەبدولمەهدی داوا دەكات كۆمپانیا چینی و جیهانیەكان بەشداربن لە بونیادنانەوی عێراق

20/09/2019 عێراق

نەوا
عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق داوا لە كۆمپانیا چینی و جیهانییەكان دەكات، بەشداری بكەن لە دووبارە بونیادنانەوی ژێرخانی ئابوری وڵاتەكەی.
لە ڕاگەیەندراوێكدا نوسینگەی عادل عەبدولمەهدی ئەوەی بڵاوكردووەتەوە، سەرۆكوەزیرانی عێراق لە میانی وتارێكدا لە "كۆنگرەی پیشەسازی جیهانی 2019"، لە شاری خێفی وڵاتی چین رایگەیاندووە: عێراق ئەمڕۆ لە هەر ڕۆژێك زیاتر پێوستی بە توندكردنی پەیوەندییەكانێتی لەگەڵ وڵاتانی ئاسیا بەتایبەت چین، ئەوەش بەو ئاڕاستەی كە وڵاتەكەمان ببوژێتەوە.
سەرۆكوەزیرانی عێراق لە وتەكانیدا داوای لە كارگە و كۆمپانیا چینی و جیهانییەكان كرد، پشكدار بن لە هەستانەوە و دووبارە بونیادنانەوەی ژێرخانی عێراق.
عادل عەبدولمەهدی رۆژی پێنجشەممە 19ی ئەیلولی 2019، بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵا گەیشتە چین و پێشتر لە ڕاگەیەندراوێكدا بە گرنگەوە باسی لەو سەردانەی كرد بۆ ئەوەی بتواندرێت پەیوەندییەكانی بەغدا لەگەڵ پەكیندا تۆكمە بكات.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group