میسی 16 وەرزە لە لالیگای ئیسپانی دوانەكەوتوە

21/09/2019 وەرزش

نەوا
شەوی شەممە لە پێنجەم گەڕی یارییەكانی خولی پلە یەكی تۆپی پێی ئیسپانیادا، بۆ یەكەمجار لیۆنێل میسی بەهرەمەندی ئەرجەنتینی بە درێسی بەرشەلۆنەوە لەم وەرزەدا دەردەكەوێت.
بەگوێرەی هەواڵێكی رۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی، میسی بۆ 16یەمین وەرزی یەك لەدوای یەك بەشداری لە لالیگادا دەكات، كە یەكەم دەركەوتنی لە 16ی ئۆكتۆبەری 2004دا بوە دژی ئیسپانیۆل.
لەو 16 وەرزەدا، میسی 14 وەرز بێ دابڕان لە یارییەكاندا ئامادەبوە، 452 یاری كردوە و 419 گۆڵی كردوە، بەڕێژەی (0.92) گۆڵ بۆ هەر یارییەك.
میسی توانایەكی رادەبەدەری هەیە بۆ بەردەوامبون لە دەركەوتنی لە یارییەكاندا، هەروەك هەموو پاڵەوانێتییەكانی بردوەتەوە، كە بەرشەلۆنە بەشداریی تێدا كردوە، كە 10 نازناویان تایبەتە بە لالیگا و بۆتە هەڕەشە لەسەر ریكۆردی تایبەت بە بەدەستهێنانی نازناوەكە، كە تائێستا 12 جارە و بەناوی باكۆ خینتۆی ئەفسانەی ریاڵ مەدریدەوەیە.
بەگوێرەی رۆژنامە ئیسپانییەكە، میسی جگە لە گۆڵەكانی، 169 ئەسێستی یەكلاكەرەوەی هەبوە، لەو 16 وەرزەدا هیچ كارتێكی سوری وەرنەگرتوە، بەڵام 43 كارتی زەردی بەڕوودا بەرزكراوەتەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group