ئافرەتێكی 109 ساڵ باسی نهێنی تەمەن درێژی دەكات

30/09/2019 هەمەڕەنگ

نەوا
خواردنی جۆرە شۆربایەك و كەمێك وەرزشكردن لەوانەیە هاوكاربێت بۆ تەمەنێكی درێژتر، بەڵام بەبۆچونی ژنێك، تەمەنە 109 ساڵییەكەی پەیوەندی بە پیاوەوە هەیە.
بەتەمەنترین ئافرەت لە سكۆتلەندا تیۆرێك دادەنێت بۆ ژیانێكی درێژ و تەندروست، یەكێك لە بنەماكان خواردنی جۆرێك لە شۆربایە، كە لە دانەوێلە دروستدەكرێت، پایەیەكی دیكەش دووركەوتنەوەیە لە رەگەزی بەرانبەر.
ئەمە بەشێكە لە قسەكانی جێسی گاڵان، كە ئاهەنگی 109 ساڵەی خۆی بە پارچەیەك كێكەوە لە ماڵەكەی خۆیدا كردەوە و وتی "یەكێك لە هۆكارەكانی زۆر ژیانم، دوركەوتنەوە بوە لە پیاو، كە ئەوان زۆر كێشە دروستدەكەن و ئەو بەهایەیان نییە".
سەرەڕای ئەوەش وەرزشكردن و خواردنی قاپێك شۆربای گەرم لە هەموو بەیانیانێكدا، نهێنی دیكەی تەمەنە درێژەكەی بوە.
خاتوو گاڵان لە خانویەكی دوو نهۆمی لەنێو كێڵگەیەكی سكۆتلەندا لەدایكبوە و لە 13 ساڵیدا ماڵەوەی جێهێشتوە و چوە بەلای مەڕو ماڵاتەوە.
لەو تەمەنەی ئیستاشیدا، زۆر حەزی لەو گۆرانیانەیە، كە تایبەتن بە خۆی و وەرزشكردن، سەرەڕای ئەوەی ئافرەتێكی زۆر ئازایە و رۆژانەش بە پیاسەكردنەوە كاتەكانی تێدەپەڕێنێت.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group