نه‌وا
ماریا زاخارۆڤا وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى روسیا گاڵته به‌نامه‌كه‌ى دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا بۆ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆمارى توركیا ده‌كات و ده‌ڵێت "نمونه‌یه‌كى نوێى نامه ناردنمان له‌به‌رده‌مدایه و ده‌یخه‌ینه پرۆگرامى ناوه‌نده‌كانى خوێندنه‌وه".
ماریا زاخارۆڤا له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به‌نامه‌كه‌ى ترامپ بۆ ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، نمونه‌یه‌كى نوێى ئاڵوگۆڕكردنى نامه‌یان له‌به‌رده‌مدایه، به‌دڵنیاییه‌وه ده‌خرێته پرۆگرامى ناوه‌نده‌كانى خوێندنه‌وه، به تایبه‌تی له پرۆگرامى دیپلۆماسى و په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
ده‌شڵێت "ئه‌وه‌یه هه‌ڵوێست و مامه‌ڵه‌ى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا، ئه‌وه‌یه هه‌ڵوێستى سیستمى سیاسى و مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ هاوبه‌ش و هاوپه‌یمانه‌كانى".
نامه‌كه‌ى ترامپ بۆ ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به‌هێرشه‌كانى ئه‌و وڵاته‌بوو بۆسه‌ر رۆژئاواى كوردستان و هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كردبوو به‌هۆى ئه‌و هێرشانه‌وه ئابورى توركیا وێران ده‌كات، هه‌روه‌ك بۆی نوسیبو "پیاوێكی ره‌ق مه‌به و گه‌مژه مه‌به".