نه‌وا
ساڵح موسلیم به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی یه‌كێتی دیموكرات (په‌یه‌ده) ده‌ڵێت "ئاگربه‌ستمان قبوڵكرد بۆئه‌وه‌ی دیالۆگ بكرێت، به‌ڵام ئێستا توركیا قبوڵی ناكات"، داواش ده‌كات تیمی پشكنینی نێوده‌وڵه‌تی لێكۆڵینه‌وه له چه‌كه به‌كارهاتوه‌كانی توركیا بكات.
ساڵح موسلیم بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا وتویه‌تی "رێگه‌ماندا ئاگربه‌ست قبوڵبكه‌ین بۆئه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت بدات به دیالۆگ و دانیشتن له‌پێناو رێككه‌وتن، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی توركیا و ئه‌مریكا رێككه‌وتن زۆر شت هه‌یه له‌ناو ئه‌و رێككه‌وتنه‌دا قبوڵنه‌كراون و گه‌لی ئێمه ره‌تیده‌كاته‌وه، ئێستاش توركیا قبوڵی ناكات و نه‌یهێشتوه ئاگربه‌سته‌كه سه‌ربگرێت".
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌یه‌ده ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو توركیا پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا نییه، له‌وڕوه‌شه‌وه ده‌ڵێت "ئێستا هێزه‌كانی ئه‌مریكا كشاونه‌ته‌وه، به‌ڵام پێویستبو چاودێری هه‌بوایه، بیزانیایه كێ پابه‌ندی ئاگربه‌سته‌كه ده‌بێت و كێ پابه‌ندنابێت، بۆیه هیچ چاودێریه‌ك نییه له‌ئێستادا".
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا به‌ڵگه‌یان هه‌یه توركیا چه‌كی فسفۆڕی قه‌ده‌غه‌كراوی به‌كارهێنابێت له‌هێرشه‌كانیدا؟ ساڵح موسلیم وتویه‌تی "ئێستا له‌هه‌ندێك شوێن به‌ڵگه هه‌یه، پزیشكه‌كانیش ئاماژه‌یان پێكردوه، به‌ڵام له‌سه‌رو ئه‌وه‌شه‌وه به‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیمان ده‌وێت و بۆ ئه‌و بابه‌ته بانگه‌وازیان ئاراسته ده‌كه‌ین".