نەوا
لە راگەیەندراوێكدا، كۆمیتەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كۆما جڤاكێن كوردستان "كەجەكە"، كوژرانی دەمهات عەگید و جەمیل ئامەد-ی لەسەر چیای ئەزمڕ لە سلێمانی راگەیاند.
دوای ئەوەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ (سێشەممە) ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا كوژرانی دوو كادری پەكەكەی لەسەر چیای ئەزمڕی سلێمانی لەلایەن فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیاوە راگەیاند، كۆمیتەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كۆما جڤاكێن كوردستان "كەجەكە" پەیامێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە "لەڕۆژی 15ی ئەم مانگەدا، هەڤاڵانی ئێمە سەیدخان ئایاس ناسراو بە دەمهات عەگید، كە لە باشوری كوردستان بۆ یەكێتی نەتەوەیی و لە دژی ئەو داگیركارییەی دەوڵەتی داگیركەریی تورك لە رۆژئاوا دەیكات، خەباتی دەكرد، هەروەها ئەسەر ئرماك ناسراو بە جەمیل ئامەد، كە كەمئەندامی سەنگەر بوە، بەهۆی كێشەی تەندروستییەوە لە سلێمانی بوە، بە پشتیوانی هێزە نێودەوڵەتییەكان و هاوكارە نۆكەرەكانی دەوڵەتی تورك بە ئامانج كراون و شەهیدكراون".
هەروەها كەجەكە دوپاتیكردوەتەوە، كە هەردوو كادرەكەیان بەهۆكاری سیاسی و نەتەوەیی و دیپلۆماتی و تەندروستی لە شاری سلێمانی و لە باشوری كوردستان بوون.