حكومەتی عیراق ژمارەی كۆتایی كوژراو و بریندارانی خۆپیشاندانەكانی راگەیاند

پێش 3 هەفتە عێراق

نەوا
لیژنەی لێكۆڵینەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق راپۆرتی كۆتایی لەبارەی گرژییەكانی نێو خۆپیشاندانەكانی ئەمدواییە بڵاوكردەوە و شەش فەرماندەی پۆلیسی پارێزگاكان لە پۆستەكانیان دوردەخرێنەوە.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لیژنەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق راپۆرتەكەی بڵاوكردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەكردوە، كە قوربانیانی خۆپیشاندانەكە گەیشتوەتە زیاتر لە شەش هەزار و بەمشێوەیەیە: 149 خۆپیشاندەر كوژراون و چوار هەزار و 207ی دیكەش برینداربون، هەروەها هەشت ئەندامی هێزە ئەمنییەكان كوژراون و هەزار و 287ی دیكەشیان برینداربون.
هەروەها لە راسپاردەكانی دیكەی لیژنەكەدا داواكراوە بە دورخستنەوەی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا لەگەڵ جێگرەكەی بۆ كاروباری ئاسایش. سەرەڕای دەركردنی فەرمانی دورخستنەوەی فەرماندەی تیپی 11ی پیادە و گواستنەوەی بۆ شوێنێكی دیكە.
بەپێی هەمان بڕیار فەرماندەی پۆلیسی پارێزگاكانی بەغدا، دیوانیە، نەجەف، واست، زیقار و میسان گۆڕاون و خەڵكی دیكە جێگەیان دەگرێتەوە.
لیژنەی لێكۆڵینەوەكەی ئەنجومەنی وەزیران جەختیشدەكاتەوە، كە هیچ فەرمانێكی حكومەتی عیراق نەبوە بۆ تەقەكردن لەخۆپیشاندەران و ئەوەی كراوە تەنها بڕیاری تایبەتی بەشێك لە بەرپرسانی ئەمنی بوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group