لە سعودیە یارییەكی WWEی خانمان بەڕێوەچو

02/11/2019 وەرزش

نەوا
بۆ یەكەمجار لە ریازی پایتەختی سعودیە، زۆرانبازیی سەربەخۆی خانمان (WWE) بەڕێوەچوو.
لە ریازی پایتەختی سعودیە یارییەكی زۆرانبازیی سەربەخۆی خانمان بەڕێوەچوو، كە دوو خانمی پیشەگەری ئەو وەرزشە بەناوەكانی (ناتالیا) و (لەیزی ئیڤانس) بەشدارییان تێداكرد.

بەهۆی یاسای جلوبەرگی سعودیەوە، ئەو دوو خانمە زۆرانبازە جلەكانیان تەواو داپۆشراوبوون، بەڵام سەرپۆش بەسەریانەوە نەبو، خەڵكێكی زۆریش لەنمایشەكەدا ئامادەبون، كە بەشێكی زۆریان خانم و منداڵ بوون.

ریاز دەیەوێت لە رێگای ئەم چالاكییەكانەوە، وێنەی سعودیە وەك وڵاتێكی داخراو و  بێ ئازادی بگۆڕێت.

پێشتریش، چەند چاكسازییەك لە یاساكانی تایبەت بە ئافرەتان ئەنجامدراوە و كاردانەوەی جیاوازی لێكەوتۆتەوە، لەنمونەی ئازادبوونی خانمان لە نەپۆشینی پەچە و هەروەها توانای شۆفێریكردن و دەركردنی مۆڵەتی شۆفێری.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group