بڕینی ئینتەرنێت زیانی ملیارێك و 358 ملیۆن دۆلاری لە عیراق داوە

07/11/2019 عێراق

نەوا
كۆمپانیای نێت بلۆكس ئاشكرایكرد، بڕینی هێڵەكانی ئینتەرنێت تەنها لەمانگی 10ی ئەمساڵدا زیانێكی گەورەی ئابوری لەعیراق داوە، كە بە ملیارێك و 358 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت.
نێت بلۆكس، كە تایبەتە بە بواری چاودێری خزمەتگوزاریەكانی ئینتەرنێت، لەراپۆرتێكدا بڵاویكردوەتەوە، زیانی بڕینی هێڵەكانی ئینتەرنێت لە مانگی 10دا لە عیراق، بە ملیارێك و 358 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت، ئەوەش دەكاتە %0.5ی بەرهەمی ناوخۆیی وڵات.
ئاماژەی بەوەشداوە، گەورەترین زیانی ئابوری تاك بەهۆی كەمبونەوەی بەرهەم یان كەمی كرێكارەوە نەبوە، بەڵكو بەهۆی كێشە دروستكردنی حكومەتەوە بوە بۆ تۆڕەكانی ئینتەرنێت، ئەوەش دەركەوتوە خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لەئێستادا لە عیراق تەنها %30ی تواناكەی كاردەكات.
لای خۆیشیەوە ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردوەتەوە، زۆرێك لە چالاكییە بازرگانیەكان لە عیراق زیانیان كردوە، كە بەهۆی بڕینی ئینتەرنێتەوە بە هەزارەها دۆلار مەزەندە دەكرێت، بازرگانە بچوكەكانیش زەرەرمەندترین چین بون، چونكە ناتوانن كارەكانیان رایی بكەن. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group