نه‌وا
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی به‌هیچ جۆرێك رێگه نادات تاران ده‌ستی به‌چه‌كی ئه‌تۆمی بگات.
به‌پێی هه‌واڵێكی سكای نیوز، مایك پۆمپیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندوه، وڵاته‌كه‌ی به‌هیچ جۆرێك رێگه نادات تاران ده‌ستی به‌چه‌كی ئه‌تۆمی بگات و داواشی له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد، مامه‌ڵه‌ی پێویست له‌گه‌ڵ دوایین هه‌نگاوه‌كانی ئێران بكه‌ن بۆ سنورداركردنی تواناكانی ئه‌و وڵاته و گه‌شتنی به‌چه‌كی ئه‌تۆمی.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ئێران كرد به‌وه‌ی، هه‌نگاوه لاسارییه به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌و وڵاته راده‌گرن و رێگه‌ناده‌ن ده‌ستی به‌چه‌كی ئه‌تۆمی بگات.
پێشتر حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌په‌یامێكدا، داوای له ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی وڵاته‌كه‌ی كرد قۆناغی چواره‌می كه‌مكردنه‌وه‌ی پابه‌ندییه‌كانی به‌رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه كه‌مبكاته‌وه و ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایه‌تی ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسا، روسیا و بریتانیای لێكه‌وته‌وه.