ملیاردێرێكی ئەمریكی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا ركابەریی ترامپ دەكات

09/11/2019 جیهان

نەوا
مایكل بلومبێرگ ملیاردێر و بزنسمانی بەناوبانگی ئەمریكا بەشێوەیەكی فەرمی خۆپاڵاوتنی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا لە رێی پارتی دیموكراتی وڵاتەكەوە راگەیاند.
لەو چوارچێوەیەدا بلومبێرگ بەڵگەنامەی پێویستی رادەستی سەرۆكایەتی پارتی دیموكراتی ئەمریكا كردوە، بۆئەوەی لە هەڵبژاردنە بەراییەكانی ویلایەتی ئەلاباماوە دەست بە پرۆسەی خۆكاندیدكردن بكات.
بلومبێرگ پێشتر بۆ ماوەی 12 ساڵ سەرۆكی شارەوانی نیویۆرك بوە و لە مانگی ئاداری رابردوش وتی "خۆم كاندید ناكەم بۆئەوەی نەبمە رێگر لەبەردەم جۆ بایدنی جێگری سەرۆكی پێشوی ئەمریكا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی 2020".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group