نه‌وا-سه‌عید عه‌بدولڵا-هه‌ولێر
سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی پرۆژه‌ی یاسایی دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست هۆشداریدا له‌وه‌ی كه موزایه‌ده‌ی سیاسی تێكه‌ڵی ئه‌م بابه‌ته نه‌كرێت و هیوای خواست پرۆژه یاساكه له په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی خۆی بۆ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی مافی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست نه‌فه‌وتێت.
عه‌بدولستار مه‌جید سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان له پرێس كۆنفرانسێكدا راگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به نوسراوێك داوای له په‌رله‌مانی كوردستان كردووه پرۆژه یاسای دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ستی بۆ بگه‌ڕێنرێته‌وه.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ هۆشداریدا له‌وه‌ی كه موزایه‌ده‌ی سیاسی تێكه‌ڵی ئه‌م بابه‌ته بكرێت و هیوای خواست پرۆژه یاساكه له په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی خۆی بۆ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی مافی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست نه‌فه‌وتێت، چونكه به‌پێی یاسا فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ست 5 ساڵ خزمه‌تی هه‌بوو ده‌بێت دابمه‌زرێت به‌ڵام فه‌رمانبه‌ر هه‌یه 10 ساڵه به گرێبه‌ست ده‌وام ده‌كات كه‌چی دانه‌مه‌زراوه.
وتیشی: "نوسراوه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه داواده‌كات پرۆژه یاسای دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ستی بۆ بگه‌ڕێنرێته‌وه نایاساییه چونكه پرۆژه یاساكه له په‌رله‌مانی كوردستانه‌و پێویست بوو خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت".
عه‌بدولستار مه‌جید راشیگه‌یاند، "ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مانی كوردستان كرا نایاسایی بوو، ته‌نانه‌ت سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رێگای نه‌دا ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان نوقته نیزامی بگرن، له‌كاتێكدا به‌پێی یاسا په‌رله‌مانتار بۆی هه‌یه نوقته نیزامی بگرێت له بابه‌تێك كه له به‌رنامه‌ی كاردایه".