نوێنەری ئەمریكا لە سوریا: دەبێت تەنها خەڵكی ناوچەكە بگەڕێنەوە ناوچەی ئارام

15/11/2019 جیهان

نەوا
نوێنەری ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا رایگەیاند، دەبێت نەتەوە یەكگرتوەكان سەرپەرشتی گەڕانەوەی ئاوارەكان بكات و تەنها خەڵكی ناوچەكە بگەڕێنەوە ناوچەی ئارام.
لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا جێمس جێفری نوێنەری ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا رایگەیاند،"هۆشداریمان داوەتە توركیا لە پاكتاوی نەژادی لە ناوچەی ئارام و پێمان راگەیاندون نابێت كەسانی بیانی لە ناوچەی ئارام نیشتەجێ بكرێن".
نوێنەری ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا ئاماژەی بەوەشكردوە، پێویستە نەتەوەیەكگرتوەكان سەرپەرشتی گەڕانەوەی ئاوارەكان بكات بۆ ئەو ناوچە ئارامەی بڕیارە لە باكوری سوریا پێكبهێنرێت.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group