بۆ یەكەمجار لە وڵاتێكی عەرەبیدا "پەروەردەی سێكسی" دەخوێنرێت

21/11/2019 هەمەڕەنگ

نەوا
بۆ یەكەمجار لە وڵاتێكی عەرەبی وانەی تایبەت بە پەروەردەی سێكس دەخوێنرێت و لە خوێندنی باخچەی منداڵانەوە دەستپێدەكات.
ئەرزاق خنیچ بەڕێوەبەری جێبەجێكار لە كۆمەڵەی تونس بۆ تەندروستیی منداڵبوون رایگەیاندووە، لە مانگی داهاتوەوە لە قۆناغی باخچەی منداڵانەوە خوێندنی تایبەت بە "پەروەردەی سێكسی" دەخوێنرێت.
خنیچ ئاشكرایكرد، وانەی "پەروەردەی سێكسی" وەكو وانەیەكی سەربەخۆ ناخوێندرێت، بەڵكو لەچوارچێوەی وانەكانی (عەرەبی) و (وەرزش) و (زانستی زەوی) گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت.
وتیشی "سەرەتا وانەكان بۆ منداڵان بابەتی سادە و ئاسان دەبن و پەیامی رۆشنبیركردنی لەپشتەوە دەبێت، بەڵام دواتر لەگەڵ گەورەبونی خوێندكاران پەرەدەسەنێت".


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group