نه‌وا
محه‌مه‌د خالیدى سه‌رۆكى فراكسیۆنی "به‌یارق ئه‌لخه‌یر" له په‌رله‌مانى عیراق ئاشكرایكرد، 118 په‌رله‌مانتار واژۆیان بۆ دیاریكردنى سه‌رۆك وه‌زیرانێكى سه‌ربه‌خۆ كۆكردوه‌ته‌وه و هه‌ر كه‌سێكیان به‌دڵ نه‌بێت ڤیتۆى ده‌كه‌ن.
خالیدى له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتى "118 په‌رله‌مانتاره‌كه سه‌ربه فراكسیۆنه جیاوازه‌كانن و ده‌یانه‌وێت دیاریكردنى كه‌سێكى سه‌ربه‌خۆ بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت به فلته‌ردا تێپه‌ڕێت".
وتیشى "ئه‌و واژۆیانه وه‌ك ڤیتۆیه‌ك وان دژى هه‌ر پاڵێوراوێك، كه حزبه‌كان ده‌یهێنن، بۆیه ئه‌وان رێگه‌ناده‌ن پۆستى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت وه‌ربگرێت".
سه‌رۆكى فراكسیۆنی "به‌یارق ئه‌لخه‌یر" رونیشیكردوه‌ته‌وه، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى حكومه‌ت به ته‌نها به‌س نییه‌و پێویسته كابینه‌ی داهاتوو ئه‌وانه‌ى ده‌ستیان له كوشتنى خۆپیشانده‌راندا هه‌یه بیانداته دادگا، هه‌ر پاڵێوراوێكیش بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران پێویسته له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه قبوڵكراوبێت.