نه‌وا
ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویكرده‌وه به هۆی بۆردومانی سوپای توركیا بۆ سه‌ری ناوچه‌ی تل ره‌فعه‌تی سه‌ر به كانتۆنی شه‌هبا له هه‌رێمی عه‌فرین، 10 كه‌س ژیانیان له‌ده‌ستداوه و 10 ی تریش برینداربوون.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، 8 له‌وانه‌ی كوژراون و 8 یش له برینداره‌كان منداڵن و ته‌مه‌نیان له نێوان 3 بۆ 15 ساڵدایه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه برینی به‌شێك له برینداره‌كان سه‌خته و دور نییه ژماره‌ی كوژراوه‌كان زیاد بكات.
رۆژی دووشه‌ممه تۆپخانه‌كانی توركیا بۆردومانی ناوچه‌ی تل ره‌فعه‌تیان كرد، كه له ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌دایه و به‌شێكی زۆر له ئاواره‌كانی عه‌فرین له‌و ناوچه‌یه نیشته‌جێن.