نەوا- لاڤە كوردە
دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو باری ته‌ندروستی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) تێكچوو، رۆژی دوو شه‌ممه ناوبراو له زیندانی ئه‌دیرنه‌وه گواسترایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، په‌رله‌مانتارێكی ئه‌و حزبه‌ش دوایین زانیاری له باره‌ی ته‌ندروستی ئه‌و سه‌ركرده كورده‌وه ئاشكرا ده‌كات.
رۆژی دووشه‌ممه ئایگوڵ ده‌میرتاش خوشكی هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په له زنجیره تویتێكدا بڵاویكرده‌وه، له رۆژی سێ شه‌ممه 26 ی تشرینی دووه‌مه‌وه باری ته‌ندروستی براكه‌ی له زیندانی ئه‌دیرنه تێكچووه و به‌هۆی ته‌نگه نه‌فه‌سیه‌وه بوراوه‌ته‌وه و سه‌رباری تێپه‌ڕبوونی یه‌ك هه‌فته رێگه‌نه‌دراوه بگوازرێته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م دوای ئه‌وه پارتی دیموكراتی گه‌لان ئاشكرای كرد، سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش بۆ پشكنین و چاره‌سه‌ری پزیشكی براوه‌ته نه‌خۆشخانه.
له‌و باره‌وه حه‌سه‌ن ئوزگونه‌ش په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په به نه‌وای راگه‌یاند، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی تێكچوونی ره‌وشی ته‌ندروستی ده‌میرتاش چه‌ند په‌رله‌مانتارێكیان چوونه گرتوخانه‌ی ئه‌دیرنه و دواتر ده‌میرتاش گواستراوه‌ته بۆ نه‌خۆشخانه و ده‌ركه‌وتووه ره‌وشی ته‌ندروستی باشتر بووه.
وتیشی، په‌رله‌مانتاره‌كانی هه‌ده‌په توانیویانه چاویان به ده‌میرتاش بكه‌وێت و دڵنیابوونه‌وه له باشبوونی باری ته‌ندروستی ناوبراو.
سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2016 دا ده‌ستگیركرا و به چه‌ندین تۆمه‌ت له‌وانه پشتگیریكردنی په‌كه‌كه تا ئێستا له زینداندایه.