نه‌وا
نزیكه‌ی 500 په‌نابه‌ر، كه له كه‌مپی ڤوجاك نزیك شاری بیهاچ له باكوری خۆرئاوای بۆسنیا و هه‌رزه‌گۆڤینا ده‌مێننه‌وه و رێگه‌یان پێ‌نادرێت زیاتر بڕۆن، به‌هۆی نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما بۆ 10 پله‌ی ژێر سفری سیلیزی له هه‌لومه‌رجێكی سه‌ختدا ده‌ژین.
له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م به‌فربارینی ئه‌مساڵدا په‌نابه‌رانی ناو ئه‌و وڵاته‌ی ئه‌وروپا له هه‌لومه‌رجێكی ناله‌باردا له‌ژێر خێوه‌تدا ده‌ژین و به‌ده‌ست نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌كانی پاكوخاوێنییه‌وه ده‌ناڵێنن.
كه‌مپی ڤوچاك، كه نزیكه‌ی 15 كیلۆمه‌تر له سنوری كرواتیا وڵاتی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌وروپاوه دوره، سه‌دان په‌نابه‌رانی تێدایه و چاوه‌ڕوانی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان ده‌كه‌ن و داواكارن رێگه‌یان پێ بدرێت رووبكه‌نه وڵاتانی وه‌ك: ئه‌ڵمانیا، فه‌ڕه‌نسا، هۆڵه‌ندا و ئیتاڵیا.
په‌نابه‌ران به‌هۆی رێگه‌پێنه‌دانیان دوو رۆژه ئه‌و خواردنه ناخۆن، كه خاچی سور به‌سه‌ریاندا دابه‌شی ده‌كات، به به‌فری تواوه خۆیان ده‌شۆن و به سوتاندنی ئه‌و دارانه خۆیان گه‌رمده‌كه‌نه‌وه، كه له دارستاندا كۆیان كردونه‌ته‌وه.
له كه‌مپه‌كه‌دا مێردمنداڵانی ته‌مه‌ن 13-14 ساڵیش ده‌بیندرێن و دروشمی "ئێمه لێره ده‌مرین. ده‌مانه‌وێت یه‌كێتیی ئه‌وروپا سنووره‌كانی به رووماندا بكاته‌وه" هه‌ڵواسیوه.
په‌نابه‌رانی كه‌مپه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن داواكاری ئه‌وان كردنه‌وه‌ی سنوره‌كانه به روویاندا، نه‌ك پێشكه‌شكردن و دابینكردنی هاوكاری له‌لایه‌ن رێكخراوه خێرخوازییه‌كانه‌وه.