نه‌وا
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان كۆبۆوه و میكانیزمی پێكهێنانی گه‌وره‌ترین فراكسیۆن و سیفاته‌كانی كاندیدی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتویان تاووتوێكردوه.
له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌كه، محه‌مه‌د خالیدی سه‌رۆكی فراكسیۆنی "به‌یارق ئه‌لخه‌یر" له په‌رله‌مانی عیراق، وتویه‌تی "گفتوگۆكان له‌سه‌ر میكانیزمی پێكهێنانی فراكسیۆنی گه‌وره و ئه‌و سیفاتانه بو، كه پێویسته له كاندیدی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتودا هه‌بێت".
وتیشی "كۆبونه‌وه‌كان له رۆژانی كه‌می داهاتودا به‌رده‌وام ده‌بن بۆئه‌وه‌ی كه‌سێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران یه‌كلابكرێته‌وه و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی داواكاری خۆپیشانده‌رانیش بێت".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كوتله سیاسیه‌كانى عیراق له رێككه‌وتنى كۆتایى بۆ دیاریكردنى پاڵێوراوێك بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى ده‌ستله‌كاركێشاوه نزیكبونه‌ته‌وه و تائێستاش چوار ناو له‌به‌رده‌ستدان و شه‌ش مه‌رجى سه‌ره‌كییش هه‌یه بۆئه‌وه‌ى له كاندیده‌كه‌دا هه‌بێت.
محه‌مه‌د به‌لداوى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت "فراكسیۆنه سیاسییه‌كان جوڵه‌یه‌كى باشیان ده‌ستپێكردوه و لێكتێگه‌یشتن و خاڵى هاوبه‌ش هه‌یه، له‌ئێستادا چوار ناو بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران گفتوگۆیان له‌سه‌رده‌كرێت، ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه ته‌نها ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر یه‌ك ناو رێكبكه‌ون بۆئه‌وه‌ى ببێته سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێ".
وتیشى "كاندیده‌كه پێویسته له‌لایه‌ن مه‌رجه‌عیه‌ت و گه‌لى عیراقه‌وه قبوڵكراو بێت، له‌كۆتایى ئه‌م هه‌فته‌یه‌شدا ناوه‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نرێت، ئه‌ویش دواى رێككه‌وتنى فراكسیۆنه سیاسییه‌كان ده‌بێت، هه‌روه‌ها 6 مه‌رجى سه‌ره‌كییش دیاریكراون، كه پێویسته له‌و كه‌سه‌دا هه‌بێت".
به‌لداوى رونیشیكردوه‌ته‌وه، مه‌رجه‌عى ئایینى به‌ئاشكرا داوایكرد په‌رله‌مان به بژارده‌كانیدا بچێته‌وه، بۆیه پێویسته بژارده‌ى ئه‌مجاره وردتر بێت و لێكۆڵینه‌وه‌ی قوڵى له‌سه‌ر بكرێت، بۆئه‌وه‌ى هه‌ڵه‌كانى پێشوو دوباره نه‌بنه‌وه.