كەشناسی ئاگاداریەك بڵاودەكاتەوە

15/12/2019

نەوا
كەشناسی هەرێم هاوڵاتیان و بەتایبەتی شۆفێرانی لە كەمبوونەوەی مەودای بینین بە هۆی تەمەوە ئاگادار دەكاتەوە.
لە ئاگاداریەكدا بەڕێوبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم باسی لەوەكردووە، بەرزبونەوەی رادەی شێ لە هەوادا كە لە زۆربەی ناوچەكان 90% ی تێپەڕاندووە، بۆیە پێشبینی دەكرێت ببێتە هۆی دروستبوونی دیاردەی تەم لە شەوی یەكشەممەوە تا بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە لە ناوچە جیاجیاكان.
راشیگەیاندووە، بەهۆی تەمەوە مەودای بینین بۆ كەمتر لە یەك كیلۆمەتر كەمدەبێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group