نه‌وا
قاسم شه‌شۆ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردی ئێزدی له شنگال ده‌ڵێت، ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی پێشتر داعش بون و شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌یان ده‌كرد، له‌ئێستادا ده‌گه‌ڕێنه‌وه شنگال و هێزه عیراقییه‌كانیش پارێزگاری‌یان لێده‌كه‌ن.
قاسم شه‌شۆ له‌لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی ئاشكرایكردوه، ئه‌و داعشانه شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌یان كردوه و دواتر به‌ره‌و ناوچه‌كانی دیكه رایانكردبو، به‌ڵام ئێستا جارێكی دیكه به خێزانه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سنوری شنگال.
راشیگه‌یاند، حكومه‌تی عیراق ئه‌و عه‌ره‌بانه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ شنگال و له‌نێویاندا ئه‌میریش هه‌یه، هه‌روه‌ها هێزه‌كانی عیراق خۆیشیان پارێزگاری له‌و داعشانه ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جێگه‌ی قبوڵكردن نییه و رازی نابن به‌و هه‌نگاوه.
قاسم شه‌شۆ وتیشی "ئێمه ئه‌و داعشانه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ شنگال ده‌یانناسینه‌وه و هه‌موان ناسنامه‌یان لای ئێمه ئاشكرایه، بۆیه پێویسته حكومه‌تی عیراق رێگرییان لێ بكات، ئه‌گه‌رنا له هه‌ر شوێنێك بیانبینین رازی نابین، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وانه داعش بون و ته‌عه‌دایان له ئێمه كردوه".