كەسێك لەناو بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی سلێمانی دزیدەكات و دەستگیر دەكرێت

پێش 2 هەفتە

نەوا-
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندوە كە تۆمەتبارێك دەستگیركراوە بە تۆمەتی دزیكردن لە هاوڵاتییەك لەناو بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی سلێمانی.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، دوای سكاڵای هاوڵاتییەك مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردسات تۆمەتبارێكیان دەستگیركردوە كە بڕی یەك ملیۆن و 350 هەزار دینارو  بڕی 250 دۆلاری ئەمەریكی لەهاوڵاتییەك دزیوە لەناو بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی سلێمانی.
باس لەوەشكراوە، تۆمەتبارەكە پارەی لە هاوڵاتییەك دزیوەو دوای تۆماركردنی سكاڵا دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوەو پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەماوەیەكی كەمدا تۆمەتبارەكە بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردساتەوە دەستگیربكرێت.
پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت، تۆمەتبارەكە لەدایكبوی 1972ـەو پێشینەی تاوانی هەیە، لەكاتی دەستگیركردنیدا دانی بەتاوانەكەیدا ناوەو لەئێستادا بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادان راگیراوەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group