باران بارین بەردەوام دەبێت

پێش 2 هەفتە

نەوا-
كەشناسی پێشبینی لێزمە باران و بروسكەی ناوبەناو دەكات لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستاندا.
بەڕێوبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، رۆژی پێنجشەممە 2-5 ئاسمان لە زۆربەی كاتەكان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ تاوە باران و هەورە بروسكە لەكاتەكانی دوای نیوەڕۆدا، ئاراستەی با روەو باشوری رۆژهەڵات دەبێت و پلەكانی گەرماش بە گشتیی تاوەكو دو پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی رۆژی چوارشەممە 1-5 نزم دەبێتەوە، هاوكات مەودای بینین 7-9 كیلۆمەتر دەبێت.
سەبارەت بە كەشی رۆژی هەینی 3-5 كەشناسی دەڵێت، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لێزمە باران و بروسكەی ناوبەناو بەردەوامی دەبێت لە سەرتاسەری هەرێمدا و پلەكانی گەرما بە  2 - 4 پلە نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی رۆژی پێنجشەممە 2-5، لەكاتی دابارین و هەورە بروسكەشدا مەودای بینین كەمدەبێتەوە بۆ 5 – 6 كم .

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group